نەخۆشخانەی پسپۆریەكانی دڵ
" تەندروستی"
- ناساندن :
ئەم نەخۆشخانەیە لە 30ی 12ی 2004 دروستكراوە و لە 27ی 12ی 2005 بووە بە نەخۆشخانەیەكی سەربەخۆ، تێیدا پشكنین و چارسەری هەموو كێشە و گرفتەكانی دڵ و دەمارەكانی خوێن (دڵی كراوە ، دڵی داخراو ) قەستەرە و بووژانەوەی دڵ و نەشتەرگەری دڵ و سی تی تێدا ئەنجام دەدرێت.
- ژمارەی قەرەوێڵەكانی ئەم نەخۆشخانەیە (91) تەختە و خزمەتگوزاریەكانی تایبەتە بە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، خزمەتكردنی هەر كەیسێكی تری دڵ لەدەرەوەی سنوری سلێمانی و تەنانەت دەرەوەی هەرێم و لەپارێزگاكانی عیراق رووی تێدەكرێت.
- دیدگای نەخۆشخانە :
دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان هەمەجۆرە لەبواری پسپۆری نەخۆشخانەكەدا كە تایبەتە بەنەخوشیەكانی دڵ بەجۆریك لەمەودوا چارەسەری هەموو نەخوشیەكانی دڵی تێدا بكرێت بەجۆرێك بۆهیچ نەخوشیەكی دڵ پێویـست بەدەرەوەی وڵات نەكات و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی دڵ لەناو نەخۆشخانەدا بۆ نەخۆش فەراهەم دەكرێت.
- ئامانجی نەخۆشخانە :
* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و رێنمایی بەردەوام بەهاوڵاتیان بۆ ئەوەی كەسە تەندروستەكانیش هۆشیاربـن لەهۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ڕێگەكانی خۆپاراستن لە توشبوون.
* بەرزكردنەوەی بەردەوامی توانای زانستی كارمەندان و پزیشكان بە بەشداری كردن لەخولی پەرەپێدان و ناردنە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری نۆی.
* بەردوام پێشكەشكردنی خزمەتگوزای بە ژینگەی نەخوشخانە ئەویش بەدابینكردنی هۆكاری سەلامەتی و دابینكردنی پۆشاكی تایبەت بۆ توێژەكان و بەكارهێنانی ماسك و دەستـكێــش و دابینكردنی مادە پاكژكەرەوەكان لەپێناو سەلامەتی نەخۆش وكارمەندان وهاوڵاتیان.
- جۆری خزمەتگوزارییە پزیشكی و تاقیگەییەكان:
* چارەسەری هەناوی: نەخۆشیەكانی دڵ و بۆریەكانی خوێن ( قەستەرە و شەبەكە وباڵۆن ).
* چارەسەری نەشتەرگەری: چارەسەركردنی حاڵەتە سـاردەكانی نەشـتەرگەری (داخڵـــبوون) نەشـتەرگەری گشـتی ( فتح الصـدر).
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: پشـــكنینی خۆێن، پشـــكنینی میــز، كیمیای و ڤایروسات.
* خزمەتگوزاری تیشك و سۆنار: هەناوبــین ، سـی تـی ، تریدمێــڵ، ئیكۆ، هێڵكاری دڵ.
* بەشی بوژانەوە ( انعاش) تێیدا نەخۆشی كتوپڕ ئامادەدەكرێت بۆ هەر جۆرە نەشتەرگەرییەك یان دەمێنێتەوە و چارەسەروەردەگرێت.
- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە :
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی :
( شەقامی قەنات - تەنیشت زانكۆی سلێمانی - بەرامبەر نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن و نەخۆشخانەی منداڵان ).
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3270560 ) - (3270556).
ئهم بابهته 7001
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:42:14/12/2015