مانگی ڕابردوو 623 نەخۆش لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2025) لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 623 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 354 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 269 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە ،297 نەخۆش نێربوون و 326 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 115 حاڵەتی ڕەبۆ و 30 ئەنفلۆنزا و 75 حاڵەتی نەخۆشی لووت و هەوكردنی گیرفانەكانی لووت و 96 نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان ، هەروەها 182 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 87 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1160
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:10:09/07/2025