نەشتەرگەری دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری ورگ ڕاگیران
" تەندروستی"
د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری ورگ لە هەموو نەخۆشخانە حكومی و نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەت بە شێوەیەكی كاتی تاوەكو بە هەماهەنگی سەندیكای پزیشكانی كوردستان و كۆمەڵە پزشیكیەكان ڕێنمایی نوێی تایبەت بەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەردەكرێن.
لە نوسراوێكی فەرمیدا ، د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هەموو نەخۆشخانەكانی كەرتی تایبەتی كردەوە هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری تایبەت بە دابەزاندنی كێش و لابردنی چەوری بوەستێنن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تاوەكو بە نووسراوێكی تر ئاگاداریان دەكەنەوە ، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكار دەگیرێتەبەر.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1368
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:27:24/04/2025