لەمانگێكدا 2,290 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2,290 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1,358 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 932 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون، 27 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی ڕابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 459 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵیەوە بووە، 1,423 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 380 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 28 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:57:11/11/2024