مانگی ڕابردوو 297 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی 2.649 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 297 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە ، 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 92 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 32 نەشتەرگەری گەورە و 123 نەشتەرگەری مام ناوەند و 40 نەشتەرگەری بچووك بووە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 123 پشكنینی سیتی سكان و 172 پشكنینی تیشك و 197 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 164 چارەسەری سروشتی و 7.234 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 832
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:35:08/07/2024