ڕێنمایی خۆپارێزی لە تای خوێن بەربوون لەكاتی قوربانی كردن


" تەندروستی"

بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون، پێوستە لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی كردن، ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بكرێت:

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت كەڕێگە پێدراون و پزیشكی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەكات.
2- لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن یان پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەی جل و بەرگی خۆپارێزی وەك (دەستكێش ،جزمە ، سەدریەی پلاستیك، ماسكی دەمووچاو) بەكاربهێنرێت.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵك كۆببنەوە لەچواردەوری قەساب و نابێت هاوكاری بكەن لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە كردنی گۆشتەكەی.
4- بەبێ دەستكێش مامەڵەكردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەكە و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەكە پارچەپارچە بكە.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
6- بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەكردنی تایبەت بەگۆشت و شتن و پاكژكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنانیان.
7- پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی كلۆریینی ڕوونكراوە.
8- باشتر وایە گۆشت ماوەی 12 بۆ 24 كاتژمێر لەناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت پاشان بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشەی نیە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە تای خوێن بەربوون.
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنەی هەبوو باشتر وایە نەكڕێت یان سەری نەبڕێت بو دوربوون لەنەخۆشی تای خوین بەرببوون، چونكە نەخۆشیەكە دەگوازرێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:57:13/06/2024