مانگی ڕابردوو 3.187 نەخۆش لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی ددان بینراون


 " تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆڕی ددان 3.187 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە، لەو ژمارەیە 1.824 نەخۆش لەڕەگەزی نێر بوون و 1.354 نەخۆش ڕەگەزی مێ بوون.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەكۆمەڵگەی پیرەمێردی پسپۆری ددان، 398 هەڵكێشانی ددان و 302 پڕكردنەوەی ددان و 153 دروستكردنی تاقمی ددان و 151 پاككردنەوەی ددان و 96 ڕێككردنەوەی ددان و 1600 پشكنین و چارەسەركردنی ددان ئەنجام دراوە ، هەروەها 440 تیشكی ددان گیراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:07:11/06/2024