ئاگاداری بۆ دابینكردنی ئۆكسجینی شلی پزیشكی
" تەندروستی"
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەت بە دابینكردنی ئۆكسجینی شلی پزیشكی دەكاتەوە لەماوەی (7) رۆژ لەدەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی بەشی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كاری (دابینكردنی ئۆكسجینی شلی پزیشكی) بۆ نەخۆشخانەكانی سنوری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.
پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت و بەراواری نوێ بێت و بەسەرنەچووبن:
1- دەبێت كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری وەبەرهێنانی ئۆكسجینی شلی پزیشكی و بۆ ئەو مەبەستە پێویستە نوسراوی بەرێوبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بهێنێت.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- ئەستۆپاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1280
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:13:15/10/2023