د.هیوا ئەبوبەكر: شێرپەنجەی كۆڵۆن بەدووەم جۆری شێرپەنجەی بكوژ دادەنرێت
تایبەت " تەندروستی"
د.هیوا ئەبوبەكر پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەرس و جگەر لەدیدارێكدا لەگەڵ سایتی " تەندروستی" باس لەمەترسی شێرپەنجەی كۆڵۆن دەكات و ڕایگەیاند: شێرپەنجەی كۆڵۆن یەكێكە لەو نەخۆشیانەی بەرەو زیادبوون دەچێت لەجیهاندا.
وتیشی: هۆشیاری تەندروستی و كۆمەڵگایی زۆر پێویستە بۆ دوروبوون لەمەترسی تووشبون بەم جۆرە شێرپەنجەیە كەزۆربەی جار لەدوای تەمەنی 40 ساڵیەوە ڕوودەدات و لەزۆربەی حاڵەتەكاندا نیشانەی نیە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2860
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:18:31/03/2022