چۆنیەتی گواستنەوەی تالاسیما لەباوانەوە بۆ منداڵ
تایبەت " تەندروستی "
تالاسیما یەكێكە لەنەخۆشیە بۆماوەییەكانی خوێن كە كەسی تووشبوو توانای دروستكردنی ئاسایی خوێن لەدەست دەدات و بەدرێژایی ژیانی پێویستی بەوەرگرتنی خوێن هەیە.
تالاسیما لەرێگەی بۆهێڵەكان (جینەكان) لەباوانی هەڵگرەوە دەگوزارێتەوە واتە ئەو باوانانەی هەڵگری نەخۆشیەكەن، ئەوە تەنیا هۆكارە بۆ تووشبوون بەتالاسیما.
هەركاتێك كوڕو كچێك بیانەوێت هاوسەرگیری ئەنجام بدەن، ئەگەر هەردووكیان هەڵگری تالاسیما بن و منداڵەكانیان بەڕێژەی چوار منداڵ ئەژماربكرێت ئەوا لەو چوار منداڵە دوو منداڵیان لە 100% هەڵگر دەبێت و یەك منداڵیان تالاسیمای قورسی دەبێت و هەروەها یەك منداڵیان ساغ دەبێت و هیچ شوێنەوارێكی نەخۆشی تالاسیمای لەسەر نابێت.
بۆدڵنیابوون دەبێت پێش هاوسەرگیری پشكنینی (HB electrophoresis) تایبەت بە تالاسیما ئەنجام بدرێت، بۆئەوەی خێزانەكان دووربن لەخستنەوەی منداڵی تووشبوو بە تالاسیما.
ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 20463
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:47:10/04/2019