هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی سورێژە لە سلێمانی دەستیپێكرد


" تەندروستی

ڕۆژی سێ شەممە 16/4/2024 بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسانی تەندروستی و بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن، هەڵمەتی نیشتمانی كوتان دژی سورێژە لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێكرد.

لەو هەڵمەتەدا خوێندكاران و قوتانبیان لەشاری سلێمانی دژی ئەو نەخۆشیە ڤایرۆسیە مەترسیدارە دەكوترێن.

سورێژە نەخۆشیەكی ڤایرۆسی توندی مەترسیداری درمییە تووشی كۆئەندامی هەناسەدان دەبێت و دواتر بە لەشدا بڵاودەبێتەوە، ڤایرۆسی ئەم نەخۆشیە بەئاسانی لەڕێگەی كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر  لەڕێگەی هەوا و دەستلێدان دەگوازرێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:57:18/04/2024