سوپاسنامەیەك بەخشرایە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی
" تەندروستی"
ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن سوپاس و پێزانینیان بەخشیە د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لەپای ئەو هاوكاری و پاڵپشتیەی پێشكەشی كەرتی تەندروستی قەزای پێنجوێنی كردوە.
ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن ئاماژەیان بەوەكرد بەخشینی ئەو سوپاس و پێزانینە لەپای هەوڵ و ماندووبوونی و هاوكاری بەردەوامی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بووە كە كارئاسانیی زۆری بۆ كردون و پێداویستیەكانی بۆ دابینكردون لەپێناو خزمەتكردنی دانیشتوانی شارۆچكەی پێنجوێن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 2832
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:44:28/04/2024