ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە پەتای سكچوون و ڕشانەوە


" تەندروستی "

هاووڵاتی خۆشەویست، بۆ خۆپاراستن لە پەتای سكچوون ڕشانەوە لەم وەرزەدا پێویستە  ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بكەن :- 

1- پێویستە تانكی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی پاك بكرێتەوە، بۆ نمونە لانی كەم شەش مانگ جارێك و دەبێت تانكی ئاوەكان بەبەردەوام سەری داپۆشراوبێت.
2- سەوزە و میوە بەباشی بشۆردرێتەوە بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
3- خواردنی سەر عەرەبانە و دەست گێڕەكان مەترسیدارن و خۆتیان لێ بپارێزە بۆ دووربونت لە نەخۆشی سكچوون.
4- لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەك كە زیان بە تەندروستی هاووڵاتیان بگەیەنێت، پێویستە نزیكترین بنكەی تەندروستی یاخود بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لێ ئاگادار بكەرەوە.
5- دڵنیابە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەكەت و پاك و خاوێن  ڕاگرتنی.
6- نەخواردنی ئەو بەروبوومانەی كە بە ئاوی قورس و پیس ئاو دەدرێت.
7- شوشتنی دەستەكانت بەباشی پێش ئامادەكردنی خواردنەكان و دوای چوونە تەوالێت و پێش نان خواردن.
8- تەنیا بەفرگری ماڵەكانتان بەكاربهێنن بۆ ساردكردنی ئاوی خواردنەوە، بەهیچ شێوەیەك سەهۆڵ و بەفری سەرشەقام بەكارمەهێنە ڕەنگە بە ئاوی پاكژكراو دروست نەكرابێت.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:01:22/08/2023