ئاگاداری بۆ كۆمپانیاكان بۆ پێشكەش كردنی سی ڤی
" تەندروستی"
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لە دابینكردنی پێداویستی پزیشكی تاقیگەیی دەكاتەوە سی ڤی خۆیان لەماوەی 7 ڕۆژ لە ڕێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە پێشكەشی بەشی گرێبەستەكانی بەڕێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندانیان بۆ بەشداری لە پرۆسەی كەمگری (دابینكردنی پێداویستی پزیشكی تاقیگەیی بۆ نەخۆشخانەی هیوا لەشاری سلێمانی) بەم مەرج و ڕێنماییانەی خوارەوە:
1- پێویستە كۆمپانیا فەرمانی وەزاری تایبەت بە مۆڵەتەكەی پێشكەش بكات و بەسەرنەچووبێت.
2- نووسراوی پشتگیری بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان پێشكەش بكات بەمەرجێك نوێ بێت.
3- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بۆ ساڵی 2025 پێشكەش بكات.
4- نووسراوی پشتگیری دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران پێشكەش بكات و نوێ بێت.
5- پێویستە كۆمپانیا تۆمار كرابێت لەناوەندی پەسەندكردنی دابینكاران.
6- كاری پێشینە و چۆنیەتی پابەندبوونی كۆمپانیا بە گرێبەستەكانی ساڵانی ڕابردوو لەبەرچاو دەگیرێت لەم هەڵسەنگاندنە.
7- لەكاتی نەبوونی هەر مەرجێك لەم مەرجانەی سەرەوە پێویستە لیژنەی هەڵسەنگاندنی سی ڤی كۆمپانیا دووربخاتەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:54:16/09/2025