د.كۆیان زاهیر: ئەمساڵ 69 هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ تۆماركراون

‌

" تەندروستی "

د.كۆیان زاهیر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری وتی: هەوكردنی پەردەی مێشكی منداڵ نەخۆشیەكی نوێ نییە و هۆكارەكەی بەكتریاییە یان ڤایرۆسیە و لەماوەی ئەمساڵدا 61 تووشبووی ڤایرۆسی و 8 تووشبووی بەكتریایی هەوكردنی پەردەی مێشك لە سلێمانی هەبووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
وتیشی: خۆشبەختانە هەوكردنی پەردەی مێشكی مناڵ لە هەرێمی كوردستان و لە سلێمانی بەتایبەتی ڕێژەكەی زۆر كەمە و ئاساییە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:11:29/11/2026