لە نەخۆشخانەی شار ژیانی منداڵێك لە مەترسی ڕزگار كرا

‌

" تەندروستی "

تیمەكانی بەشی نەشتەرگەری فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی شاری فریاكەوتنی فێركاری، توانیان بەشێوەیەكی سەركەوتوو ژیانی منداڵێكی تەمەن 9 ساڵ لە مەترسی ڕزگار بكەن، دوای ئەوەی بەهۆی قوتدانی ساچمەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە.

دوای گەیاندنی منداڵەكە و ئەنجامدانی پشكنینە سەرەتاییەكان و دەستنیشانكردنی شوێنی ساچمەكە، دەستبەجێ تیمی پزیشكی پسپۆڕ بڕیاری دەرهێنانیان دا بە ڕێگەی هەناوبینی بەبێ ئەوەی پێویست بە نەشتەرگەری كراوە بكات، ئەوەش بۆ كەمكردنەوەی مەترسی و پاراستنی سەلامەتی منداڵەكە.

پرۆسەكە بە سەرپەرشتی د.دیلان و بە بەشداری و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندانی بەشی نەشتەرگەری فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار بە سەركەوتوویی ئەنجام درا و توانرا ساچمەكە بهێنرێتە دەرەوە و ژیانی منداڵەكە لە مەترسی ڕزگار بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی







ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:20:29/11/2026