لە شەش مانگدا 825 هەزار شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە سەرجەم تاقیگەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی 825,970 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 328,022 كەس لە تاقیگەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆری نەخۆشییەكان و  ڤایرۆسات و شیكاری دڵنیایی و مۆلیكیولەر و پەتای سكچوونیان بۆ ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:27:16/07/2026