یەكێتیی ژنانی كوردستان نەخۆشخانەی مناڵبوون نۆژەن دەكاتەوە
" تەندروستی"
یەكێتیی ژنانی كوردستان و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پڕۆژەیەكی فراوانیان بۆ نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی ژنان و مناڵبوونی فێركاری ڕاگەیاند و یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەشیان واژۆكرد.
لە نەخۆشخانەی ژنان و مناڵبوونی فێركاری سلێمانی، یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و لاڤە حیكمەت سەرپەرشتیاری یەكێتیی ژنانی كوردستان واژۆ كرا بەمەبەستی دەستپێكردنی پڕۆژەیەكی ستراتیژی بۆ نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی نەخۆشخانەی ژنان و مناڵبوونی سلێمانی.
ئەم پرۆژەیە كە یەكێتیی ژنانی كوردستان تێچووەكەی لەئەستۆ دەگرێت بریتیە لە نۆژەنكردنەوەی شەش هۆڵی مناڵبوون و سەرلەنوێ ڕێكخستنەوەی ژوورەكانی نەشتەرگەری و بەشی تەعقیم و چاككردنی سەرجەم خزمەتگوزاری و تەلارسازی نەخۆشخانەكە بەئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان و دابینكردنی ژینگەیەكی تەندروستی گونجاو و شایستە بۆ دایكان و منداڵان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:15:16/07/2026