لەمانگێكدا 7,861 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2026) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 7,861 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 216 نەشتەرگەری گەورە و 220 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە، هەروەها 3,006 پشكنینی پەستانی چاو و 595 ئۆ سی تی و 61 یاك لەیزەر و 148 پشكنینی گلێنە و 52 پشكنینی پانتایی بینین ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,908 پشكنینی چاویلكە و 358 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە و 73 تیشك گیراوە و 498 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:43:01/06/2026