ئاماری نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكان لە ڕۆژانی جەژندا


" تەندروستی"

لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 6,873 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانی یان كردووە و 1,250 نەخۆش داخڵ كراون و 580 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە.

لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 4,515 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و 959 نەخۆش داخڵ كراون و 449 نەشتەرگەری فریاكەوتن و كتوپڕ كراوە و 76 نەشتەرگەری تر ئەنجام دراوە، هەروەها 17,487 پشكنینی تاقیگەیی كراوە و 1,493 تیشك گیراوە و 7 قەستەرە كراوە.

لە ڕۆژانی جەژنی قوربان 435 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری یان كردووە و 72 منداڵ لەدایكبوون كە 49 منداڵیان بە سروشتی لەدایكبوون و 23 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون، لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 161 نەخۆش سەردانیان كردووە و 2 نەخۆش داخڵ كراون.

لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان 1,788 منداڵ لە ڕۆژانی جەژن بینراون و 187 منداڵ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری  31 نەخۆش پێویستیان بە فریاكەوتنی خێرا هەبووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

لە نەخۆشخانەی دڵ 104 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەریان بۆ كراوە و 35 نەشتەرگەری قەستەرە و 19 دانانی باڵۆن و 1 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە، تیمەكانی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای 122 لە ڕۆژانی جەژن 70 حاڵەتی گەرمی بە هاناوەچوونی برینداری ڕووداوەكانی هاتوچۆ و كەوتنەخوارەوە و ڕووداوە جیاجیاكان و 200 حاڵەتی بەهاناوەچوونی ئاساییان بۆ هاووڵاتیان لە شوێنە گشتیەكان ئەنجام داوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:47:31/05/2026