مانگی ڕابردوو 22,859 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2025) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 22,859 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 2,905 منداڵیش داخڵ كراون.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 876 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 827 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 304 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 106 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 132 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 218 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 19,830 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 474 سۆنەر و 118 ئیكۆ و 32 نازور ئەنجام دراوە و 475 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:26:02/12/2025