مەراسیمێك بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بێهۆشكاری بەڕێوەچوو
" تەندروستی"
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و هۆبەی یاریدەدەرانی بێهۆشكاری، لەشاری سلێمانی مەراسیمێك بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بێهۆشكاری بەڕێوەچوو.
مەراسیمەكە بەئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدوون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و د.ڕێكەوت حەمەڕەشید سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای پزیشكان و ئاوات عەلی لێپرسراوی دیسكی تەندروستی لە نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و یاریدەدەرانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.جەبار محەمەد سەرپەرشتیاری ڕێكخراوە تەندروستیەكان و جەبار محەمەد سەرۆكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و ژمارەیەك لە بەرپرسان و پزیشكانی بێهۆشكاری و یاریدەدەرانی بێهۆشكاری و میوانان بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا باس لەڕۆڵی گرنگی پزیشكانی بێهۆشكاری و یاریدەدەرانی بێهۆشكاری كرا لە ڕزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیان لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چاودێری وورد و كاروبارەكانیان بەرزنرخێندرا و پانێلێك لەبارەی كاری بێهۆشكاری پێشكەش كرا.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:37:16/10/2025