نەخۆشخانەی هیوا بوو بە سەنتەری ڕاهێنان بۆ هەموو عێراق


" تەندروستی"

بەسەرپەرشتی بەشی پالتیفی نەخۆشخانەی هیوا و زانكۆی ئەمریكی لوبنانی و دامەزراوەی بۆردی عێراقی و بەسپۆنسەری كۆمپانیای ئەسترازینكا، سیمینارێك دەستیپێكرد بەبەشداری كارمەندانی بەشی پالتیفی نەخۆشخانەی هیوا و ژمارەیەك پەرستاری نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی چارەسەری شێرپەنجە لە شارەكانی عێراق.

لەسیمنیارەكەدا كە دوو ڕۆژ دەخایەنێت باس لە بەرەوپێشچونی خزمەتگوزارییەكان و چارەسەری تووشبوانی شێرپەنجە دەكرێت بەشێوەیەكی گشتی لەگەڵ هاوكاری و پاڵپشتی كردنی نەخۆشخانە و سەنتەرەكانی چارەسەری شێرپەنجە.

بەشداربوونی سیمینارەكە پێكهاتوون لە پەرستار و دەرمانساز و پزیشكی پایەبڵند و پزیشی پسپۆڕی هەناوی، نەخۆشخانەی هیوا تەنیا نەخۆشخانەی حكومیە بەشی پالتیفی هەیە و بووەتە سەنتەری ڕاهێنان بۆ بەشی پالتیف بۆ هەموو پارێزگاكانی تری عێراق.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:14:16/09/2025