مانگی ڕابردوو 258,757 شیكاری لە تاقیگەكانی سلێمانی كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە سەرجەم تاقیگەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی258,757 شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لە تاقیگەی تەندروستی گشتی لە شاری سلێمانی 3,380 كەس سەردانیان كردوە و 24,727 شیكاری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لە تاقیگەی تەندروستی گشتی 6,735 شیكاری بۆ كەسانی بیانی لە بەشی نشینگە كراوە و 60 شیكاری دڵنیایی مۆلیكیولەر كراوە و 792 شیكاری پەتای سكچوون كراوە و ئەنجامەكەی نێگەتیڤ بوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:27:09/09/2024