شەشەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی شەكرە بەڕێوەچوو


" تەندروستی"

لەشاری سلێمانی شەشەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی نەخۆشی شەكرەی كوردستان بەهەماهەنگی وەزارەی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی و بۆردی كوردستانی و كۆمەڵەی نەخۆشی شەكرەی كوردستان لە هۆتێل گراند میلینیۆم لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو و لەڕۆژانی 1 بۆ 3 ی تشرینی یەكەمی 2025 بەردەوام بوو.

لەكۆنفراسەكەدا د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.كاوە خەلیل بەڕێوبەری گشتی كاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی و سەرۆكی كۆمەڵەی نەخۆشی شەكرەی كوردستان و چەندین پزیشك و ئەكادیمی و ڕاگری كۆلیژ و ژمارەیەك لە پزیشكانی پسپۆڕ لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات بەشداربوون.

لە شەشەمین كۆنفرانسی كۆمەڵەی نەخۆشی شەكرەی كوردستان چەندین سیمینار و بابەتی زانستی و توێژینەوەی نوێی زانستی لەبارەی نەخۆشیەكانی شەكرە پێشكەش كران.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:19:05/10/2025