مانگی ڕابردوو 16,028 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2025) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 16,028 منداڵی نەخۆش لە دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە ، 2,286 منداڵ داخڵ كراون.
لە مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵان 1,400 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 161 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 390 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 83 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 143 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 165 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 17,933 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 425 سۆنەر و 97 ئیكۆ و 40 نازور ئەنجام دراوە و 615 تیشك گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 740
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:45:09/09/2025