مانگی ڕابردوو 6,247 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2025) لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 6,247 نەخۆش لە دەوامی بەیانی و ڕاوێژكاری بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 247 نەشتەرگەری گەورە و 165 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە ، هەروەها 2,566 پشكنینی پەستانی چاو و 40 پشكنینی پانتایی بینین و 152 پشكنینی گلێنە و 47 یاك لەیزەر و 6 ئارگۆن ئەنجام دراوە.
هاوكات مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1,480 پشكنینی چاویلكە و 530 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە ، 1,390 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1504
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:58:04/08/2025