لەمانگێكدا 251 نەخۆش لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ بینراون
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2025) لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 251 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 122 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 129 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە ، 133 نەخۆش نێربوون و 118 نەخۆش لە ڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 73 حاڵەتی ڕەبۆ و 6 ئەنفلۆنزا و 23 حاڵەتی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان ، هەروەها 94 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 35 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 932
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:44:04/08/2025