نەخۆشخانەی گشتی شەهید غریب هەڵەدنی/ دوكان



تایبەت " تەندروستی"


- ناساندن :
                                       
نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب هەڵەدنی ، نەخۆشخانەیەكی گشتی 100 تەختی لەناو قەزای دوكاندا لەساڵی ( 2004 ) بەردی بناغەی دانراوە ، لەساڵی (2012 ) كراوەتەوە و خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكات .


نەخۆشخانەی شەهید غەریب نەخۆشخانەیەكی گشتیە جگە لەپسپۆرە سەرەكیەكان ( هەناوی، نەشتەرگەر، مناڵان ، ژنان و مناڵبون، ددان ) ، هەروەها پسپۆریەكانی تریش وەكو ( پێست ، جوانكاری ، قوڕگ ولوت وگوێ ) لەخۆدەگرێت و سنوری خزمەتكردنی بۆ هەموو قەزای دوكانە بەشارۆچكە و گوندەكانەوە .
 
- دیدگای نەخۆشخــانە :

نەخۆشخانەی گشتی شەهید غەریب  هەڵەدنی لەسنوری قەزای دوكان هەوڵدەدات بەدابینكردنی هەموو خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان جگە لەوانەی كەتەنها لەسەنتەری شاردا دەست دەكەون ، ئەویش لە پێناو كەمكردنەوەی پێویستی سەردانی دانیشتوانی ئەم سنورە بۆ ناو شاری سلێمانی لە داهاتوودا و ببێتە چاوگی گۆرانكاری زانستی سەردەم بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی .


- ئامانجەكانی نەخۆشخانــەكە : 
                 
1- كردنەوەی  بەشی نەشتەرگەری بەدرێژایی ( 24 ) كاتژمێر . 
2- كردنەوەی بەشی مناڵبون بە درێژایی ( 24) كات ژمێر . 
3- بوونی بەردەوامی پزیشكی پسپۆر لەنەخۆشخانە .
4- كردنەوەی بەشی چاودێری ورد .
5- دروستكردنی یەكەیەكی تەندروستی بۆ هەر نەخۆشێك بۆ تۆمار كردن و دابینكردنی خزمەتی راستەوخۆ .  
6- بەردەوامی فێركردنی زانستی تەندروستی كە لەئێستادا بەشێوەیەكی وەرزی كاردەكات .
7- دروستكردنی باخچەو سەوزای لەنەخۆشخانە . 
8- دروستكردنی پلانی ساڵانەی نەخۆشخانە .
9- كردنەوەی یەكەیەكی توێژنەوەی زانستی .

- سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :

* پزیشكی گشتی: (14) ، ( 3 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ،( 5 ) بروانامەی ماستەر، ( 6 ) بروانامەی زانكۆ .
* پزیشكی ددان: ( 5 ) ، 3 ) بروانامەی ماستەر ، ( 2 ) بروانامەی زانكۆ .  
* دەرمانساز: ( 4) بروانامەی زانكۆ .
* پەرستیار: ( 29 ) ، ( 6 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 19 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 4 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی كارگێری: ( 34 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 7 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 26 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی تەكنیكی: ( 10 ) ، ( 1 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 4 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 4 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان:

1- چارەسەری هەناوی :

* چارەسەری حاڵەتە ساردەكانى نەخۆشیەكانی هەناوی .
* نەخۆشیە كتوپڕەكانی هەناوی .
* نەخۆشیەكانى كۆئەندامی هەناسە .
* ڕۆماتیزم نیە .
* جەڵتەی دەماغ نیە .
* نەخۆشیە درمەكان نیە .
* نەخۆشیەكانی دڵ و بۆریەكانی خوێن نیە .

2- نەشتەرگەری گشتی :

* چارەسەری حاڵەتە ساردەكانی نەشتەرگەری .  
* نەشتەر گەری گشتی هەیە .
* شكاوی نیە .
* دەمار نیە .

3-خزمەتگوزاری تاقیگەیی :

* پشكنینی خوێن .
* پشكنینی میز .
* نەخۆشی زانی و شانەسازانی نیە .
* پشكنینی كیمیایی .
* پشكنینی وردبینە زیندەوەرەكان .
* شكنینی نەخۆشیەكانی دڵ و بۆریەكانی خوێن .

4-خزمەتگوزاری تیشك و سۆنار :

* سۆنار .
*  ئەشیعەی عادی .
* هەناوبین نیە .
* سی تی  نیە .
* ئێم ئار ئای نیە .


- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە :

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی: ( قەزای دوكان - دوكانی خواروو ) .
* ژمارە تەلەفۆن: ( 07480116627 ) .




ئه‌م بابه‌ته 5877 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:29:14/12/2015