نەخۆشخانەی دەروونی شەهید سەڵاحی موهەندیس
تایبەت " تەندروستی"
- ناساندن :
نەخۆشخانەی دەروونی شەهید سەڵاحی موهەندیس نەخۆشخانەیەكە بۆ چارەسەركردن و ڕاهێنانەوەی نەخۆشیە دەروونیە درێژخایەنەكانە وەك نەخۆشی شیزۆفرینیا و بای پۆلەر ، ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی 2011 دا دامەزراوە و خزمەتگوزاریی پێشكەش بە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و چواردەوری دەكات.
- ژمارەی قەرەوێلەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە40 تەخت و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتكردن بە نەخۆش و چارەسەركردنیان.
- دیدگای نەخۆشخانەكە :
*فراونكردنی نەخۆشخانەكە و زیادكردنی خزمەتگوزاریەكانی ڕاهێنانەوەی نەخۆش و برەودانی زیاتر بەبەشی وەرزش و دروستكردنی یاریگایەكی تاتان هەروەها زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی ، گرنگیدان بە ئیشی دەست و وێنەكێشان و ڕاهێنانی زیاتر بەكارمەندەكان .
- ئامانجی نەخۆشخانە :
* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە نەخۆش سەردانی نەخۆش لەكاتی ناردنەوەی بۆ ناوخێزان .
* پەرەپێدانی مافەكانی نەخۆش.
* پەرەپێدانی بەردەوامی زانیاری و توانای كارمەندان ( كارمەندی پزیشك ، پزیشكان، لایەنی كارگێڕی ، .....هتد ).
* پەرەپێدان بە ژینگەی نەخۆشخانە لەڕووی سەلامەتیەوە.
* پلاندانان و جێ بەجێكردن و چاودێری و هەڵسەنگاندنی بەردەوام لە پێناو چاككردنی پرۆگرامەكانی نەخۆشخانەكان.
* ئەنجامدانی توێژینەوە لەبوارە پەیوەندیدارەكان بەمەبەستی پێشخستنی بواری كاركردن.
- جۆری خزمهتگوزارییە پزیشکی و تاقیگهییەكان :
لەم نەخۆشخانەیە پشكنینی خوێن ( كیمیا ، هیماتۆلۆجی، ڤایرۆس ) هەروەها پشكنینی میز دەكرێت .
- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە :
* ناونیشان و شوێنی جوگرافی:
( سلێمانی - گەڕەكی قڕگە - نزیك بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی )
* ژمارەی تەلەفۆن : ( 3265527 یان 3265532 )
ئهم بابهته 11383
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:32:07/12/2015