لەمانگێكدا 498 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 30/4/2025) لە نەخۆشخانەی دڵ 1,491 نەخۆش سەردانیان كردوە و 655 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هاوكات لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی دڵ 498 بوژانەوەی دڵ و 38 نەشتەرگەری دڵ و 219 قەستەرە و 116 دانانی باڵۆن و 3 پەیس مەیكەر ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی دڵ 247 پشكنینی سیتی سكان و 394 ئیكۆ و 269 هێڵكاری دڵ و 8 هۆڵتر ئەنجام دراوە ، هەروەها 122 چارەسەری سروشتی كراوە و 225 تیشك گیراوە و 4,254 پشكنینی تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1232
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:06:14/05/2025