نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری



تایبەت " تەندروستی"

- ناساندن :

- نەخۆشخانەیەكی مناڵانی فێركاریە كە لەم نەخۆشخانەیەدا مناڵان لە تەمەنی یەك رۆژەوە تاوەكو 15 ساڵ چارەسەر دەكرێت و ئەم نەخۆشخانەیە لەساڵی 1953 دروستكراوە و لەساڵی 1988 گواستراوەتەوە بۆ ئەم شوێنەی ئێستای ، تەنیا یەك جار نۆژەنكراوەتەوە لەساڵی 2000 و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتكردن و چارەسەركردنی مناڵانی نەخۆش.

- ژمارەی قەرەوێلەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە 362 تەخت و خزمەتگوزاریەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریەتی و هەندێك جار نەخۆشی پارێزگاكانی تر سەردانی ئەم نەخۆشخانەیان كردووە.

- دیدگای نەخۆشخانە :

* پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر بە مناڵی نەخۆش .
* بەرزكردنەوەو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هاوچەرخ بۆ مناڵی نەخۆش. 

- ئامانجی نەخۆشخانە :

* پێشكەشكرنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە نەخۆش .
* پەرەپێدانی بەردەوام بە تواناو زانیارییەكانی پزیشكان و كارمەندان و لایەنە كارگێڕیەكانی نەخۆشخانەكە .
* پەرەپێدان بەژینگەی تەندروستی نەخۆشخانە و ژینگەی كاركردنی ستافی نەخۆشخانە .
* ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەبوارە جیاجیاكان بەمەبەستی پێشخستنی بواری تەندروستی و بواری كاركردن لەنەخۆشخانەكەدا.
* دانانی پلان بۆ جێبەجێكرنی كارەكانی ناو نەخۆشخانە و چاودێری و هەڵسەنگاندی بەردەوام و دانانی كات بۆ جێبەجێكردنی پلانەكان . 
* پێدانی مافەكانی نەخۆش و پەرەپێدان بە مافەكانیان .
* پێگەیاندنی پزیشكی پسپۆڕی مناڵان .
* بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی كارمەندان .

 - سەرچاوەی مرۆیی نەخۆشخانە :

* پزیشكی گشتی: ( 21 ) ، ( 5 ) بروانامەی بۆرد و دكتۆرا ، ( 16 ) بروانامەی ماستەر .
* دەرمانساز: ( 27 ) ، ( 14 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 13) بروانامەی پەیمانگا . 
* پەرستیار: ( 189) ، ( 4 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 108 )  بروانامەی پەیمانگا ، ( 77 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی كارگێری: ( 57 ) ، ( 7 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 15) بروانامەی پەیمانگا ، ( 35 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .
* كارمەندی تەكنیكی: ( 14 ) ، 2 ) بروانامەی زانكۆ ، ( 9 ) بروانامەی پەیمانگا ، ( 3 ) بروانامەی خوار پەیمانگا .

- جۆری خزمه‌تگوزارییە پزیشکی و تاقیگه‌ییەكان :

* ڕاهێنانەوە و چارەسەری خۆراكی: چاودێری و چارەسەركردنی بەدخۆراكی و پێدانی خۆراكی تایبەت بە نەخۆش و (pku) . 
* نەخۆشیە درێژخایەنەكان: نەخۆشی شەكرەو هەستیاری ڕەبۆو گورچیلەو پەركەم .
* ئیكۆ: ئەنجامدانی پشكنینی ئیكۆ بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان پێیەتی .
* خزمەتگوزاری تاقیگەیی: پشكنینی خوێن و پشكنینی میز و كیمیایی و  وردبینە زیندەوەرەكان و هۆرمۆنات و  ڤایرۆسات و پاراسایت و نەخۆشیە بۆماوەییەكان .
*خزمەتگوزاری تیشك و سۆنەر: سۆنار ، تیشكی ئاسایی ، تیشكی رەنگاوڕەنگ .


- چۆنێتی پەیوەندیكردن بەم نەخۆشخانەیەوە :

* ناونیشان و شوێنی جوگرافی : ( سلێمانی - شەقامی قەنات )
ژمارە تەلەفۆن : ( 3208773  یان 3202953 ) 
* ئیمەیڵ : ( childrensul.hospital@gmail.com )




ئه‌م بابه‌ته 13156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:54:30/11/2015