بەچەند چالاكیەك یادی ڕۆژی جیهانی شەكرە كرایەوە
" تەندروستی"
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شەكرە 14ی تشرینی دووەم، مەراسیمێكی تایبەت لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان لەسلێمانی، بەئامادەبوونی د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و د.تەها مەحموی بەڕێوبەری سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان و ژمارەیەك لە بەرپرسان و كارمەندانی كەرتی تەندروستی بەڕێوەچوو و چەند چالاكیەك ئەنجام دران.
لەمەارسیمەكەدا پشكنینی نەخۆشی شەكرە بۆ ئامادەبووان ئەنجام درا و چەندین زانیاری لەبارەی نەخۆشی شەكرە و چارەسەرەكانی بەئامادەبووان و هاوڵاتیان درا بەئامانجی زیاتر هۆشیاركردنەوەیان لەو نەخۆشیە و مەترسییەكانی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 412
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:05:14/11/2024