ڕێكخراوێكی ئەمریكی خولێكی ڕاهێنان لەنەخۆشخانەی شار دەكاتەوە


" تەندروستی"

ڕێكخراوی گڵۆباڵ لیدەرشیپ ئینتەرەیشنی ئەمریكی خولێكی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەیی بۆ پزیشكان و پەرستاران و كارمەندانی بەشە جیاجیاكانی نەخۆشخانەی شاری فێركاری لە سلێمانی كردەوە.

بابەتەكانی خولی ڕاهێنانەكە لەلایەن تیمێكی پزیشكانی پسپۆڕی وڵاتی ئەمریكا پێشكەش دەكرێت كە پێكهاتوون لە ژمارەیەك پرۆفیسۆر و پزیشكی دەرمانساز و پەرستار لەبوارە جیاجیاكان.

بابەتەكانی خولی ڕاهێنانەكە بریتیە لە ڕێگرتن لەهەوكردن لەپێش و دوای ئەنجامدانی نەشتەگەری، ڕێگاكانی پاككژكردن و نەهێشتنی هەوكردن و چارەسەركردنی بەركەوتووانی بەكۆمەڵ ، نەهێشتنی هەوكردن لەو نەخۆشخانەی شووشتنەوەی گورچیلەیان بۆ دەكرێت و كەمكردنەوە و نەهێشتنی هەوكردن لەو نەخۆشخانەی لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستكردن لەبەشی چاودێری وورد.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:39:13/11/2024