سوپاس و پێزانین ئاراستەی كارمەندانی بەشی تیشك كرا


" تەندروستی"

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تیشك لە هەشتی تشرینی دووەم، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەنووسراوێكدا وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی كردن لەكارمەندانی بەشی تیشك و وێنەگرانی تیشكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەكەی لەبەرامبەر ئەرك و ماندووبوون و خزمەتكردنیان بەكەرتی تەندروستی، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرجەم ئەو كارمەندانە كرد كە ژمارەیان (269) كارمەندە.

لەنووسراوەكەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دا هاتووە بەپێویستی دەزانن سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرجەم كارمەندانی بەشی تیشك و وێنەگرانی تیشكی بكەن و هیوادارن هەر بەردەوام بن و نمونەیان زۆر بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی






ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:02:13/11/2024