مانگی ڕابردوو 374 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/10/2024) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی، 374 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە ، 20 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 88 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 45 نەشتەرگەری گەورە و 172 نەشتەرگەری مام ناوەند و 49 نەشتەرگەری بچووك بووە و 3 نەخۆش سەردانی بەشی چانددنی ددانی نەخۆشخانەكەیان كردوە.
هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 89 پشكنینی سیتی سكان و 181 پشكنینی تیشك و 149 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 68 چارەسەری سروشتی و 11,810 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ 3,642 نەخۆش ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:06:11/11/2024