لەمانگێكدا 3,872 بوتڵ خوێن لەشاری سلێمانی ڕاكێشراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/9/2024) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 8,679 كەس سەردانیان كردوە و 3,872 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە.

 مانگی ڕابردوو 868 بتڵ خوێن لەسەنتەری نەخۆشیەكانی تالاسیما و 451 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 375 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 114 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی فێركاری و 168 بتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی دڵ و 145 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی مناڵبوون و 1,121 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەبانكی خوێن 4,725 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 4,135 پشكنینی گروپی خوێن و 4,260 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2,346 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:15:10/10/2024