سیستمی ئەلیكترۆنی داواكردنی دەرمان لە سلێمانی كاری پێدەكرێت
" تەندروستی"
لەكۆگای دەرمانی هەرێم لەسلێمانی سیستمێكی نوێی ئەلیكترۆنی داواكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی دروستكراوە، ئەو سیستمە زۆر كاریگەرە لە ڕێكخستن و بەڕێوەبردنی كۆگاكە بەشێوەیەكی و ڕێكوپێك و بۆئەوەی نەخۆشخانەكان بتوانن داواكاری دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدەن.
لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیەدا، ڕاهێنانێكی تایبەت لەسەر سیستمی داواكردنی ئەلیكترۆنی بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە نێوان نەخۆشخانەكان و كۆگای دەرمانی هەرێم لە شاری سلێمانی ڕێكخرا.
ئەو ڕاهێنانە تیشك دەخاتە سەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی داواكردنی دەرمان بەشێوەی ئەلیكترۆنی لەنەخۆشخانەكانەوە بۆ كۆگای دەرمانی هەرێم، ئەو هەنگاوە كاریگەری ڕاستەخۆی دەبێت لەسەر باشتركردنی كارایی و خێرایی وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:56:05/09/2024