مانگی ڕابردوو 36,287 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە ڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2024) لە نەخۆشخانەی شار 36,287 نەخۆش سەردانیان كردووە ، لەو ژمارەیە 27,847 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 7,328 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1,035 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو 7,300 نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەی شار ، لەو ژمارەیە 2,370 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 1,009 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 1,154 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 781 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 669 نەخۆش لە بەشی شكاوی داخڵ بوون.
هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1,622 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 119 نەشتەرگەری قەستەرە و 86 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 111 نەشتەرگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.
مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار 95,454 شیكاری تاقیگەیی و 2,136 هێڵكاری دڵ كراوە ، هەروەها 6,928 تیشك و 7,228 سۆنەر و 465 ئیكۆ و 779 چارەسەری سروشتی كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1300
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:46:04/09/2024