ڕێكاری نەخۆشیە گوازراوەكان لەنەخۆشخانە حكومیەكان ڕێكدەخرێتەوە
" تەندروستی"
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، د.ڕزگار عەلی جدریس بەڕێوبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و لێپرسراونی بەشە جیاجیاكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و خۆپاراستنی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری سەرجەم نەخۆشخانە حكومیەكان و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی لەسنووری سلێمانی كۆبونەوە بەمەبەستی ڕێكخستنەوەی كاروبارەكانی تایبەت بە نەخۆشیە گوازراوەكان، بەتایبەتی كۆلێرا و تای خوێن بەربوون و ئاوڵەی مەیمون.
ئامانجی ئەو كۆبونەوەیە بۆ ڕێكخستنەوەی داتاكان و نەخۆشیە گوازراوەكانە بۆئەوەی لەكاتی تووشبوونی هەر هاوڵاتیەك بەنەخۆشیە گوازراوەكان بەزووترین كات ڕێكاری تایبەت بگیرێتەبەر و جیابكرێتەوە، چەندین ڕێنمایی و ڕاسپاردەی پێویست پێشكەشی ئامادەبووان كرا لەوبارەیەوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:03:01/09/2024