" تەندروستی "
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕێگەی بەشی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و بڕبڕەی پشت لە نەخۆشخانەی شار بەهاوكاری ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ، لە ماوەی دو ڕۆژدا 3 نەشتەرگەری گەورە و تایبەتی ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشتی بۆ ئەو مندڵانە ئەنجامدا كە خواری بڕبڕەی پشتیان هەیە.
ئەو نەشتەرگەرییە لەلایەن تیمێك بەسەرۆكایەتی د.ئاودێر خەزنەدار پزیشكی پسپۆڕ و لێپرسراوی بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شار و د.كاردۆ سەڵاحەدین پزیشكی پسپۆڕی ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت و د.شیروان حەمە ساڵح پسپۆڕی هێڵكاری دەمار و ماسولكە و مێشك و چەندین پزیشكی بەشی نەشتەرگەری مێشك و دەمار و پزیشكان و كارمەندانی بەشی بێهۆشكاری و نەشتەرگەری نەخۆشخانەی شار ئەنجام دەدرێت.
لە ساڵی 2021 وە لە نەخۆشخانەی شار نەشتەرگەری ڕێككردنەوەی بڕبڕەی پشت بۆ منداڵان ئەنجام دەدرێت و تائێستا ئەو نەشتەرگەرییە بۆ 25 منداڵ ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 1348
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:17:29/07/2024