كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەڕێوەچوو
" تەندروستی "
بەسەرپەرشتی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و ڕاوێژكارانی وەزارەت و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی تەندروستی لەپارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
لەكۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر پێداویستی و گرفتە تەندروستیەكان لەهەرێمی كوردستان و چەندین پێشنیار و ڕاسپاردە خرانەڕوو بۆ باشتركردنی ڕەوشی خزمەتگوزاریە تەندروستیەكان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 580
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:55:29/07/2024