ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی بۆ نەخۆشخانەی هیوا


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم كۆمپانیاكانی دابینكردنی پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی ئاگاداردەكاتەوە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی كاری كەمگری بەشێوەی سنوودار بۆ پرۆژەی دابینكردنی پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
هەر كۆمپانیایەك ئارەزووی بەشداری كردنی هەیە سیڤی خۆی پێشكەشی بەشی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكات لەماوەی (7) ڕۆژ لەڕێكەوتی بڵاوبونەوەی ئەم بانگەوازە، بەڕەچاوكردنی ئەم مەرجانەی خوارەوە:

1- پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبوارەكە و فەرمانی وەزاری تایبەت بە مۆڵەتپێدانی هەبێت بۆ كاركردن لەبوارەكەدا.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بهێنێت بۆ ساڵی 2024.
3- پشتگیری بەڕێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت بۆ ساڵی 2024.
4- پشتگیری بەڕێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت بۆ ساڵی 2024.
5- پێویستە لیژنەی هەڵسەنگاندنی سیڤی ڕەچاوی كاری لەپێشینەی كۆمپانیا بكات لەڕووی پابەندبوون بەگرێبەستەكانەوە لەساڵانی ڕابردوودا.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:05:11/07/2024