لەمانگێكدا 360 نەخۆش لە سەنتەری پێست بینراون
" تەندروستی"
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەسەنتەری شەهید جەبار شێخ فەتاح بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی پێست لەشاری سلێمانی 360 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری پێست یان كردووە 193 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 167 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون.
مانگی رابردوو لەسەنتەری پێست 203 نەشتەرگەری بچووك ئەنجام دراوە و 42 حاڵەتی هەوكردنی ڤایرۆسی و بەكتریایی پێست و 17 حاڵەتی پێوەدانی مێروو و 74 حاڵەتی نەخۆشیەكانی هەڵوەرینی قژ و 91 حاڵەتی هەستیاری پێست و 86 حاڵەتی ئەكزیما تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:47:11/07/2024