مانگی ڕابردوو 912 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایك بوون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 4,060 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 1,611 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە. 

مانگی ڕابردوو 912 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایك بوون و 467 منداڵ كوڕ بوون و 445 منداڵ كچ بووە، لەو ژمارەیە 520 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایك بوون و 392 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایك بوون و 586 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵ كراون.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 23 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 3 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 1 حاڵەتی لەدایكبوونی چواری و 127 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە، 1,299 سۆنەر گیراوە و 9,459 پشكنینی تاقیگەیی و 170 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:26:10/07/2024