هەوڵی زیاتر بەرەوپێشبردنی چارەسەری سروشتی دەدرێت


" تەندروستی "

لەسەر ڕاسپاردەی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لێپرسراوی هۆبەی چارەسەری سروشتی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی چارەسەركارە سروشتیەكان لە نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستیەكانی سنووری شاری سلێمانی كۆبوەوە.

ئامانجی ئەو كۆبونەوەیە بۆ گوێگرتن بوو لە داواكاریی و پێداویستی چارەسەركارانی سروشتی بۆئەوەی بتوانن زیاتر خزمەتی هاوڵاتیان بكەن لەناوەندە تەندروستیەكان، گفتوگۆكرا لەبارەی كار و چالاكیەكانی چارەسەری سروشتی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی












ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:40:10/07/2024