مانگی ڕابردوو 1.877 نەخۆش لەنەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون


" تەندروستی"

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2024) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 1.877 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 210 نەخۆش داخڵ كراون ،147 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 36 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 208 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 131 هەناوبینی كۆڵۆن و 48 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 17 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 46 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 19 وەرگرتنی نمونە لەجگەر كراوە، هەروەها 52 تیشك و 60 سۆنەر و 3 پشكنینی سیتی سكان ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 775 نەخۆش كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:23:08/07/2024