بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 2.346 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 151 نەخۆش داخڵ كراون،173 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردوە.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 56 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 269 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 172 هەناوبینی كۆڵۆن و 52 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 26 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 54 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 15 وەرگرتنی نمونە لەجگەر كراوە، هەروەها 70 تیشك و 68 سۆنەر ئەنجام دراوە و پشكنینی خوێن بۆ 1.138 نەخۆش كراوە.
ئهم بابهته 984
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:27:13/06/2024