بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/5/2024) لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ لەشاری سلێمانی 630 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان كردووە 421 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 209 نەخۆش نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە ،252 نەخۆش نێربوون و 378 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆ 140 حاڵەتی ڕەبۆ و 38 ئەنفلۆنزا و 55 حاڵەتی نەخۆشی لووت و هەوكردنی گیرفانەكانی لووت و 209 نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان، هەروەها 141 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 120 حاڵەتی نەخۆشیەكانی پێست تۆماركراوە.
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:09:13/06/2024