بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوانی خولێكی ڕاهێنانی ڕاهێنەران


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕێگەی سەنتەری پەرەپێدان و ڕاهێنانی تەندروستی، خولێكی ڕاهێنانی ڕاهێنەران (تی ئۆ تی) كردوە بۆ ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی تەندروستی خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا.

خولەكە ماوەی 7 ڕۆژ لە سەنتەری پەرەپێدان بەردەوام بوو كە21 بەشداربوو لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بەشداربوون، وانەكانی خولەكەش لەلایەن دكتۆر پەری و دكتۆر بێگەرد و دكتۆر عالیە و دكتۆر كاوە و مامۆستا ئاكام پێشكەش كران.

لەمەراسیمێكدا كۆتایی هێنرا بە خولی ڕاهێنانی ڕاهێنەران و لەلایەن د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسانی كەرتی تەندروستی بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوانی خولەكە كەتوانرا بەسەركەوتووی خولەكە كۆتایی پێ بهێنرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:59:13/06/2024